کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی لە شووش، ئەهواز و تاران
یەکشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۴   |  01-06-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی جۆزردانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی، ئەهواز، تاران، شووش، کەرخە و حەوت تەپە، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ڕێپێوانی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و وتنەوەی درووشمی “کەشاوەرز، کامیۆندار پشتیوانیتان لێ دەکەین”، “تەئمینی ئیجتماعی چ ناوێکی ئیشتبایی” و “خانەنشین هاوار کە مافەکانت وەرگرە”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان و پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان بوون.