فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە چەند شارێکی ئێران
یەکشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۴   |  01-06-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی جۆزردانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئیسفەهان، تاران و کرمان، لەئاست وەدینەهاتنی وادە و بەڵێنەکانی دەوڵەت، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە ئیسفەهان بە کۆبوونەوە و ڕێپێوان لە شەقامی “نشات” لەمشارە، بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و وەدینەهاتنی خواستەکانیان، خوازیاری جێبەجێ کرانی مۆتاڵباتەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە تاران و کرمان بە کۆبوونەوە لەبەرامبەر سازمانی کاروباری خانەنشینی سندووقی پۆڵا  لەمشارانە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.