کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی
یەکشەممە ۱۸-۰۳-۱۴۰۴   |  08-06-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی جۆزردانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی تاران، خوزستان، ئەهواز، کرماشان، شووش، کەرخە، حەوت تەپە و چەند شارێکی دیکەی ئێران، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارانە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و وتنەوەی درووشمی “کەشاوەرز، کامیۆندار پشتیوانیتان لێ دەکەین”، “موعەلیمی زیندانی، موعتەڕێزی زیندانی، کرێکاری زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ”، “حیجابی زۆرەملێ وێڵ کە، ڕێژەی ئاوسان کۆنتڕۆڵ کە” و “یەکگرتن، ئێعتڕاز، دژی گەندەڵی و هەژاری”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان و پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان بوون.