فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کشوەری و لەشکەری لە کرماشان
سێشەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۴   |  02-09-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی کشوەری، تەئمینی ئیجتماعی، لەشکەری و سندووقەکانی دیکە، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان،دەستیاندایە کۆبوونەوە.
خانەنشن کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیە وێڕای داواکاری بۆ پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان، خوازیاری هەڵوەشانەوەی حوکمی نادادپەروەرانە لەدژی ماموستایانی کوردستان بوون کە لەم دوایانەدا، لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە ئێخراج و دوورخرانەوە لە خزمەت مەحکووم کرابوون.