فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە کرماشان
یەکشەممە ۱۶-۰۶-۱۴۰۴   |  07-09-2025

خانەنشین کراوانی تەئمینی ‌ئیجتماعی کرماشان،ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە بەرامبەر ئەم ناوەندە دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە ئاست چارەسەر نەکرانی کێشە و گرفتەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیە بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “خانەنشین ڕاپەڕە، کاتی دانیشتن نییە”، “بێ ئاوی، بێ بەرقی ژیانی وێران کردووە”، “کوڕە ئاغاوات لە سەر گەنج دانیشتووە، خانەنشین ژیانی لەناو چووە”، “لێدانی دەستفرۆشان مەحکوومە مەحکوومە”، “موعەلیمانی کوردستان، پشتیوانیتان لێ دەکەین” و “بە میکانیزمی ماشە، خوانەکان خاڵیتر دەبێ”، خوازیاری پێڕاگەیشتن به خواست و داواکارییەکانیان بوون.