کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شووش، ئەهواز و گیلان
یەکشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۴   |  14-09-2025

خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە شارەکانی شووش، ئەهواز و گیلان لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە ئاست چارەسەر نەکرانی کێشە و گرفتەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیە بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “ئاڵمینیۆمی ئەراک پشتیوانیت لێ دەکەین”، وێڕای هاوخەمی لەگەڵ کرێکارانی مانگرتووی ئاڵمینیۆمی ئەراک، داوایان لە ناوەندەکانی جیهانی کرد کە پشتیوانی لەم کرێکارانە بکەن و حکووەت ناچار بە قەبووڵکردنی خواستەکانی لانیکەمی کرێکاران لەوانە دابین کردنی ژیانێکی ئاسایی و دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری کارخانە و هێزەکانی حەراسەت کە دەستیان لە سەرکوتی کرێکارانی ناڕازی بووە بکەن.