فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش، کەرخە، حەوت تەپە و ئەهواز
یەکشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۴   |  21-09-2025

خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شوش، کەرخە، حەوت تەپە و ئەهواز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٤، بەپێی ڕەواڵی حەفتانە لە بەرامبەر بینای سازمانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارانە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.
ناڕازییان بە وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی “شەڕ هەڵخڕاندن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، “کرێکاری زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ”، “موعەلیمی زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ” و “مۆعتەرێزان دەبێ ئازاد بکرێن”، لەدژی هەڵاواردن، گرانی،ئاوسان و بارودۆخی نالەباری ژیانیان، ناڕازایەتییان دەربڕی.