فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە هەمەدان و مەریوان
دوشەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۴   |  06-10-2025

خانەنشین کراوانی شارەکانی هەمەدان و مەریوان، وێڕای هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکەی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە بەرامبەر سندووقی خانەنشنی ئەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری “چاکسازی لە بیمەی تەکمیلی”، “بەکردەوە دەرهاتنی ئائیننامەی ٨٩/٢٤”، “پێداچوونەوە بە ئەحکامی یەکسانسازی” و “پەرداختی دادپەروەرانەی هەزینەی پێداویستییەکانی ژیان و کەم نەکرانەوەی حەقی بیمە بەپێی نرخی ئاوسان لەمساڵ” بوون. ناڕازییان دەڵێن: پەرداختی هەزینەی پێداویستیەکانی ژیان بە نرخی ساڵی ١٤٠٠ و کەم کردنەوەی بیمە بە پێی ڕێژەی ئاوسانی ئێستا، هێمای ڕوونی سووکایەتی کردن و نادادپەروەری پێکهاتەییە. ستەمێک کە دەبێتە هۆی گوشاری زۆری ئابووری بۆ سەر بنەماڵەکان.