کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شارێکی ئێران
یەکشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۴   |  12-10-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی تاران، ئیسفەهان، گیلان، شووش، ئەهواز، خوزستان و شووشتەر، لەدژی هەژاری، گرانی لەڕادەبەدەر، لانیکەمی حەقدەست، گەندەڵی و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی وڵات لە لایەن ناوەندەکانی دەوڵەتییەوە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
خانەنشین کراوانی ناڕازی هەروەها، لەئاست کەمبوونی ئیمکاناتی بێهداشتی، دەوا و دەرمان، نەبوونی خۆش بژێوی، نەبوونی ئەمنییەت و کەشی سەرکوت و تۆقاندن لە کۆمەڵگا، ناڕەزایەتییان دەربڕی. ناڕازییان هەروەها بە وتنەوەی درووشمی “نە مەجلیس نە دەوڵەت، نین لەبیری میللەت” و “حسێن حسێن درووشمیانە، دزی و تاڵا کردن کاریانە”، ناڕەزایەتییان دەربڕی.