کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کرماشان
چوارشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۴   |  15-10-2025

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی پارێزگای کرماشان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاست بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “سندووقی ئێمەیان تاڵان کرد، ئێمەیان بێچارە کرد”، “ئێرانیان تاڵان کرد، ئێمەیان بێچارە کرد”، “هاوار هاوار، لەم هەموو نادادپەروەرییە”، “ئێعدامی هەر تاکێک، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ”، “دەردی ئێمە دەردی ئێوەیە، جەماوەر بە ئێمەوە پەیوەست بن” و “نە شەڕمان دەوێ نە کوشتار، خۆش بژێوی بۆ هەمووان”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.