کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کانگای پۆڵای تاران
یەکشەممە ۰۴-۰۸-۱۴۰۴   |  26-10-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی کانگای پۆڵا لە تاران، لە بەرامبەڕ مەجلیسی ڕژیم دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاست حەواڵەکردنی نایاسایی خانەنشینانی پۆڵا بۆ سندووقی کشوەری، بەکردەوە دەرنەهاتنی درووستی یەکسان کردنی حقووقەکان و کێشەکانی پەیوەندیدار بە کەمبوونی دەوا و دەرمان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەرلە چوونی ئەم خانەنشین کراوانە بۆبەردەم بینای مەجلیس، لەم شوێنە ئامادە ببوون، بەجۆرێک کە ئامانجیان نە کۆنترۆڵ کردنی دۆخەکە، بەڵکوو بە مەبەستی سەرکوتی ناڕازییان، چوونەتە ئەم شوێنە. بەڵام خانەنشین کراوانی ناڕازی بەبێ سەرنج دان بە ئەم هێزانە، بە وتنەوەی دووشمی ئێعتڕازی، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.