فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە کرماشان و ئەهواز
یەکشەممە ۱۱-۰۸-۱۴۰۴   |  02-11-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی پارێزگاکانی خوزستان و کرماشان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی ئەهواز و کرماشان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاست بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “سندووقی ئێمەیان تاڵان کرد، ئێمەیان بێچارە کرد”، “ئێرانیان تاڵان کرد، ئێمەیان بێچارە کرد”، “هاوار هاوار، لەم هەموو نادادپەروەرییە”، “ئێعدامی هەر تاکێک، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ”، “دەردی ئێمە دەردی ئێوەیە، جەماوەر بە ئێمەوە پەیوەست بن” و “نە شەڕمان دەوێ نە کوشتار، خۆش بژێوی بۆ هەمووان”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.