کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی شیرکەتی نیشتمانی مس لە بەرامبەر نووسینگەی ئەنارەکی
پێنجشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۴   |  20-11-2025

کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی نیشتمانی مس، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵەوەری ١٤٠٤، بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام، لە بەرامبەر نووسینگەی ئەنارەکی، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان ڕایانگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەیکە سێ ڕۆژە لەم شوێنە کۆدەبنەوە و ناڕەزایەتیی دەردەبڕن، بەڵام نە نوێەرێک وەڵامدەرەوە بووە و نە دانیشتنێک بە مەبەستی پێڕاگیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بەڕێوەچووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بێدەنگی بەئەنقەستی بەرپرسان، بووەتە هۆی بێ هیوایی لەناو خانەنشین کراوان دا.