کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئەهواز
یەکشەممە ۲۸-۱۲-۱۴۰۱   |  19-03-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتیی ئەهواز، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
خانەنشین کراونی ناڕازی لەسەر بانگەوازی پێشوو و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی “بردنەسەرێ حەقدەستەکان بەپێی ڕێژەی ئاوسان” و “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.