فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شووش و ئەهواز
دوشەممە ۱۴-۰۱-۱۴۰۲   |  03-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی ئێڕان، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خاکەلێوە، بە شێوەی سەرتاسەری دەستیاندایە کۆبوونەوەی نارەزایەتی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شارەکانی شووش، ئەهواز لە ناڕەزایەتیی بە پەسەندکراوی ئاستی حەقدەست لە لایەن شوڕای “دژە کرێکاری” باڵای کاری ڕژیم، باردۆخی نالەباری ژیان، چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری، ئاوسان، گرانی لە ڕادەبەدەر و دیاری کردنی ئاستی حەقدەستی چەند قات ژێڕ هێڵی هەژاری، لە بەرامبەر فەرمانداری شاری شووش و هەروەها ئیدارەی گشتی ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتیی خوزستان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەوگرفتەکانیان بوون.