کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەراتی پارێزگای کوردستان
دوشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۲   |  24-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوان و کارمەندانی شاغڵ لە ئیدارەی مۆخابەراتی پارێزگای کوردستان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ٤ی مانگی گوڵان، کارمەندان و خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئیدارەی مۆخابەراتی شاری سنە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، لەوانە، “سوڵتانی ئێستعفا ئێستعفا”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.