کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش و پارێزگای فارس
یەکشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۲   |  14-05-2023
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش و پارێزگای فارس، بە شێوەی جیاجیا دەستیانداوەتە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گوڵان، خانەنشین کراوانی شووش لە ڕێگەی بەدەستەوەگرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی “دەنگ و ڕەنگی ئێمە مایەی سەرشووڕی ئێمە”، لە بەرامبەر ڕێکخراوی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی پارێزگای فارس بە خواستی جێبەجێ کردنی داخوازییەکانیان، لە بەرامبەر رێکخراوی تەئمین ئیجتماعی شیراز لە شەقامی سەتارخان، کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.