ڕۆژی یەکشەممە ٣١ ی گوڵان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شارەکانی کرماشان، ڕەشت، شووش و شووشتەر، لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە کرماشان، ڕەشت و شووشتەر، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ناوەندی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی وەک: “بەسە دڕندەیی و ستەم، سفرەکەمان خاڵیە” و “تەنیا لەسەر شەقام بەدەست دێت مافەکانمان” خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی، فێرخوازانی نێهزەتی سەوادئامووزی و کارمەندانی زانکۆی شارەداری ئەهواز، لە بەرامبەر بینای ئوستانداری خوزستان دەستیان دایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.