کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۸-۰۳-۱۴۰۲   |  29-05-2023
ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، لە شارەکانی ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی هەر وەک حەفتەکانی ڕابردوو لە شارەکانی خوزستان، مەشهەد، کرماشان، ئیلام، ورمێ و مەریوان، لە ناڕەزایەتیی بە وەڵام نەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، بە شێوەی جیاجیا و لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی ئەمشارانە و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکاردی ئێعتڕازی، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.