کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی گیلان،چوارمەحاڵ و بەختیاری و خوزستان و بەلوچستان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی جۆزەردان، خانەنشین کراوانی ناڕازی له گیلان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شاری ڕەشت، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی مۆخابەراتی چوارمەحاڵ و بەختیاری، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی شاری کورد، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مۆخابەراتی خوزستان بە کوبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی ئەهواز و وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “شیرکەتی پڕ داهات، چیت بەسەر هات” و “تا کاتێک کە مافەکانمان وەرنەگرین، دەست لە کۆبوونەوە هەڵناگرین”، لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان نسبەت بە خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەروەها خانەنشینانی موخابراتی بەلوچستان لە شاری زاهیدان لە بەردەم بینای شیرکەتی مۆخابەرات دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاست ڕاگرتنی پێدانی خەرجییە پزیشکییەکانیان لە لایەن ئەم شیرکەتە و بیمە و مامەڵەنەکردنی بەرپرسانی پەیوەندیدار لە مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکانی دیکەی سێنفی و بژێویان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.