فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش، هەفت تەپە، کەرخە و ئەهواز
یەکشەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۲   |  18-06-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی شووش، هەفت تەپە، کەرخە و ئەهواز بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزاێەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ڕێکخراوی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە و وتنەوەی چەندین دووشمی وەک “حقووقی بازنشستە تەنیا بەشی یەک حەفتە”، “یەخچاڵی بازنشستە، خاڵیتر لە هەمیشە” و “نەنگ ما نەنگ ما سێدا و سیمایە ما”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.