فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۲   |  24-07-2023

ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، بە شێوەی هاوکات لە شارەکانی ئێران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، زەنجان، شیراز، بەندەرعەباس، تەورێز و سنە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و هەروەها بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی “تا کاتێک کە مافەکانمان وەرنەگرین، دەست لە کۆبوونەوە هەڵناگرین” و “بەرپرسان دەبێ سەرجەم هەزینەکانی دەوا و دەرمان لەژێر ناوی بیمەی موعەلیم خێرا و ڕێکوپێک بدەن”، لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.