کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش و ئەهواز
یەکشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۲   |  13-08-2023
خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش و ئەهواز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە ڕێپێوان لە ئاستی شەقامەکانی شاری شووش و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان”، لە ئاست بارودۆخی نالەباری ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان لە گرمای سەرتر لە ٥٠ پلە، دەستیاندایه کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی ناڕازی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.