کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی فوولادی ئەلبۆرزی غەربی
یەکشەممە ۰۵-۰۶-۱۴۰۲   |  27-08-2023
خانەنشین کراوانی فوولادی ئەلبۆرزی غەربی، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خەرمانان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی فوولادی ئەلبۆرزی غەربی، لە ئاست بارودۆخی نالەباری ژیانیان و پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “یەکسان نەکرانی حەقدەستەکانیان”، “نەدرانی دەوا و دەرمانی خۆڕایی”، “دواخرانی حەقدەستەکانیان” و “نەپارێزرانی ئەو شتەی کە ناوی دەنێن حێفزی ماهییەتی فوولادی” لە بەرامبەر ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.