فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۲   |  08-10-2023

کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش، کەرخە،حەوت تەپە، ئەهواز و کرماشان، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕەزبەر، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شارەکانی، شووش، کەرخه، حەوت تەپە، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، بە رێپێوان لە ئاستی شاری شووش و وتنەوەی درووشمی “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” و “لەناوچێ کۆیلەیی، بژی ژیان”،سەر لەنوێی لە بەرامبەر بینای تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز و کرماشان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە، لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری، گرانی و پەرەسەندنی هەڵاواردن و نایەکسانی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.