فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش
دوشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۱   |  20-02-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شارستانی شووش، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی شووش لەم کۆبوونەوەیە بەوتنەوەی چەندین درووشمی وەک “تا کاتێک مافەکانمان وەرنەگرین، ناچینەوە ماڵەکانمان”، “کێشەکانمان چارسەر نەکرێ، هەمدیسانەوە کۆدەبینەوە”، “جەژنانەی یەک میلیۆنی و ٨٠٠ هەزاریمان ناوێ”، “میرهاشمی موسەوی، خەجاڵەت خەجاڵەت” و “گرانی و ئاوسان، بەڵای گیانی کۆمەڵگا”، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.