فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی
دوشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۲   |  04-12-2023

کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، رۆژی دووشەممە ١٣ی سەرماوەز، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر مزگەوتی “بلال”ی ئەم ڕێکخراوەیە، لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەونە، “بەرابەر کردنی حەقدەستەکان”، “دانی ٥٠ لەسەد سەرمووچەی تایبەتی دەوڵەت” و “باشترکردنی بارودۆخی بێهداشت، دەرمان و بژێوی خانەنشێن کراوان”، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشەکانیان بوون