فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی فوولاد لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۲   |  10-12-2023

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی فوولاد لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، ئەهواز، قائێمشار، ڕوودبار، ئەلبۆرزی غەربی و مازەندەران، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی فوولادی تاران بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی فوولاد لە شەقامی “وزرا”ی ئەمشارە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خۆازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی فوولادی ئیسفەهان لە ئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی ئەمشارە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. لە لایەکی دیکەوە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە شارەکانی قائێمشار و ڕوودبار، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی فوولاد لەمشارانە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “چای دێبش کۆکەنەوە، کێشەی ئێمە چارەسەر کەن” خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی فوولاد لە ئەلبۆرزی غەربی و مازەندەران، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی فوولاد لەم دووشارە، بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خۆازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.