کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە ئەهواز
یەکشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۲   |  31-12-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز، ڕۆژی یەکشەممە لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “تا کاتێک کە مافەکانمان وەرنەگرین، دەست لە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیی هەڵناگرین”، بە ڕێپێوان لەئاستی شاری ئەهواز و کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.