فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی فوولاد لە ئیسفەهان و مازەندەران
یەکشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۲   |  07-01-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی فوولاد لە ئیسفەهان و مازەندەران دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی فوولاد بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی فوولاد لە شەقامی نەشات و بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و هەروەها وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی وەک “تەنیا درۆمان بیست، دادپەروەریمان نەدی”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی فوولاد لە مازەندەران، وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی لە قائێم شار، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.