کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشێن کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان و تاران
یەکشەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۳   |  19-05-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گوڵان، خانەنشینانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئیسفەهان و تاران، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی خوازیاری “درانی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، پاراستنی ناوەڕۆکی شیرکەت و گۆڕینی ڕەشنووسی بەندەکانی ئەساسنامەی سندووق” بوون. ناڕازیان هەروەها خوازیاری، تەواوکردنی پڕۆژەی یەکسان سازی بەپێی تایبەتمەندی کارەکانی شیرکەت، نەمانی خاڵەنایاساییەکان لە سندووقی خانەنشین کراوانی فوولاد و دابین کرانی پێگەی ڕاستەقینەی سندووقی پۆڵا لە بەرنامەی حەوتەمەی گەشەپێدانی دەوڵەت بوون.