ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، بۆ جارێی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “خانەنشین هاوار کە مافەکانت وەرگرە”، “مەجلیسی گوێڕایەڵ، گرانی هێناوە” و “تووماج ساڵحی دەبێ ئازاد بکرێ”، خوازیاری “درانی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، پاراستنی ناوەڕۆکی شیرکەت و گۆڕینی ڕەشنووسی بەندەکانی ئەساسنامەی سندووق” بوون. ناڕازیان هەروەها خوازیاری، تەواوکردنی پڕۆژەی یەکسان سازی بەپێی تایبەتمەندی کارەکانی شیرکەت، نەمانی خاڵەنایاساییەکان لە سندووقی خانەنشین کراوانی فوولاد و دابین کرانی پێگەی ڕاستەقینەی سندووقی پۆڵا لە بەرنامەی حەوتەمی گەشەپێدانی دەوڵەت بوون.