فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشێن کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۱۰-۰۴-۱۴۰۳   |  30-06-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕ، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی تاران، خوزستان و مازەندەران، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “خانەنشین هاوار کە مافەکانت وەرگرە” و “تەنیا لەسەر شەقامەکان مافەکانمان وەدی دێت”، لەئاست گەندەڵی بەربڵاوی حکوومەتی و بارودۆخی سەختی گوزەرانیان، لەبەرامبەر سندووقی خانەنشینی پۆڵا لەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “درانی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، پاراستنی ناوەڕۆکی شیرکەت و گۆڕینی ڕەشنووسی بەندەکانی ئەساسنامەی سندووق” بوون. ناڕازیان هەروەها خوازیاری، تەواوکردنی پڕۆژەی یەکسان سازی بەپێی تایبەتمەندی کارەکانی شیرکەت، نەمانی خاڵەنایاساییەکان لە سندووقی خانەنشین کراوانی فوولاد و دابین کرانی پێگەی ڕاستەقینەی سندووقی پۆڵا لە بەرنامەی حەوتەمەی گەشەپێدانی دەوڵەت بوون.