کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە تاران
یەکشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۲   |  28-05-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە شاری تاران، لە بەرامبەر بینای مەجلیسی ڕژیم، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاووڵاتییانی ناڕازی لەئاست بەکردەوە دەرنەهاتنی یاسای پێنج ساڵەی خاوەن پێداویستییەکان و دابین نەکرانی بوودجە بۆ کەسانی کەم ئەندام لە بەرنامەی حەوتەمی گەشەپێدانی وڵات، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵام دانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.