کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۲   |  11-06-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە شارەکانی ئێران، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە بەرامبەر بینای بێهزیستی ئەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لە شارەکانی تاران، کرمان، قۆم، برووجێرد، ئەردەبیل و کرماشان، خوازیاری بەکردەوە دەرهێنانی پێنج ساڵەی مادەی ٢٧ی یاسای تایبەت بە خاوەن پێداویستییەکان بوون.