فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیارانی ئازموونی  ئێستخدامی ئامووزش و پەروەرش
یەکشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۴   |  14-09-2025

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خوازیارانی ئازموونی  ئێستخدامی ئامووزش و پەروەرش، لە ناڕەزایەتیی بە بژاردە نائاساییەکان و سەهمیەی نادادپەروەرانە سەبارەت بە وەرگیراوان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکاری ئێعتڕازی، خوازیاری سەهمیەی یەکسان و دادپەروەرانە لە ئازموونەکانی دامەزراندن بوون. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا چەندین جار بەم مەبەستە کۆبوونەوەی ئێعتڕازی بەڕێوەچووە،بەڵام وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان هیج وەڵامێکی بە داخوازییەکانیان نەداوەتەوە.