فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیارانی ئەزموونی دامەزراندن لە پەروەدە و بارهێنان لە تاران
دوشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۴   |  29-09-2025

خوازیارانی ئەزموونی دامەزراندن لە پەروەدە و بارهێنان، ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بۆ چەندەمین جار لە بەرامبەر مەجلیسی شوڕای ئیسلامی ڕژیم لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێداچوونەوە بە بەکارهێانی سیستەمی زەریب و ئیمتیازاتی بوون کە بەهۆیەوە، بە هەزاران کەس بە ڕێژەی لەسەرەوەی نومرەی قەبووڵی، بەڵام لە ئەزموونی دامەزراندن لە پەروەردە و بارهێنان، بێبەش بوون.
ئەم داوتەڵەبانە کە زۆربەیان لە شارەکانی دیکەوە چوبوونە تاران، لە ماوەی نزیک بە دوو مانگی ڕابردوو، چەندین جار لە بەرامبەر سازمانی بازڕەسی و شوڕای ئینقلابی فەزهەنگی و ناوەندەکانی دیکە، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.