کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیارانی شیرکەتی سایپا
شەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۲   |  07-10-2023
ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەزبەر، کۆمەڵێک لە خوازیارانی ئۆتۆمبێلی سایپا، لە بەرامبەر بینای شوڕای ڕێکابەر لە تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاووڵاتییانی ناڕازیی کە یەکێک لە ماشێنەکانی “سایپا”یان پێش خەرید کردووە، دەڵێن: هۆکاری چوونەسەرەوەی قیمەتی ئەم ماشێنە بەرلە ڕادەست کردنی چییە و ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری وەڵام دانەوەی بەرپرسانی شیرکەت بە کێشەکەیان بوون.