کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیارانی پڕۆژەی نێهزەتی میللی لە کرماشان
دوشەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۴   |  06-10-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خوازیارانی پڕۆژەی نێهزەتی میللی “مەسکەنی سراج” لە کرماشان، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە، لەئاست چوونەسەرەوەی لەڕادەبەدەری کڕێ ماڵەکان و قێستەکانی ئەم واحیدانە و هەروەها ناکارامەبوون و وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری چارەسەر کردنی کێشەکانیان بوون.