کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیارانی یەکەی نیشتمانی لە زەنجان
شەممە ۱۶-۱۰-۱۴۰۲   |  06-01-2024
کۆمەڵێک لە خوازیارانی یەکەی نیشتمانی لە شاری زەنجان، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانبار، خوازیارانی یەکەی نیشتمانی لە زەنجان لە فڕۆکەخانەی ئەمشارەوە تا بەرامبەر ئۆستانداری ڕێپێوانیان کرد و لە ناڕەزایەتیی بەجێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.