کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیارانی یەکەی نیشتمانی لە بیرجەند
شەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۴   |  12-07-2025

ئەمڕۆ شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خوازیارانی پڕۆژەی “یەکەی نیشتمانی زەعفەرانییە” لە بیرجەند، لەئاست ڕادەست نەکرانی ماڵەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان کە ژمارەیان دەگاتە دوو هەزار بنەماڵە، لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕکی، “لەئێستادا بێ خانە و لانین و ماڵەکانمان ڕادەست کەن”، “ئایا کەسێک هەیە بەدەنگمانەوە بێ”، خوازیاری پێراگەیشتنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.