کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیارانی یەکەی نیشتەجێ بوون لە ئەراک
یەکشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۴   |  20-07-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خوازیارانی یەکەی نیشتەجێ بوون لە ئەراک، لە ناڕەزایەتیی بە ڕادەست نەکرانی ماڵەکانیان و گەڕاندنەوەی پارەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خوازیارانی یەکەی نیشتەجێ بوونی هێزی ئینتزامی لە شاری ئەراک، لە ئاست خاو بەروپێشچوونی ئەم پڕۆژەیە و پێڕانەگەیشتن بە داواکارییەکانیان لە بەرامبەر دادگوستەری پارێزگای مەرکەزی، دەستیاندایە کۆبوونەوە.