کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆی زانستی پزیشکی ئیسفەهان
یەکشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۳   |  10-11-2024
لەدرێژەی ناڕەزایەتییەکان بە چوونەسەرەوەی شەهرییەی زانکۆکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، خوێندکارانی زانکۆی زانستی پزیشکی ئازادی ئیسفەهان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خوێندکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئەم زانکۆیە و بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکاردی ئێعتڕازی، لەئاست چوونەسەرەوەی سێ قاتی شەهرییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.