فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆی خاجە نەسیر و سەید خەندان بەدوای کوژرانی ئەمیرمێهدی چێگینی
سێشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۳   |  12-11-2024

خوێندکارانی پەردیسی “ڕەزایی نژاد”ی زانکۆی خاجە نەسیری تاران و سەید خەندان، بەدوای کوژرانی “ئەمیرمێهدی چێگینی” خوێندکاری کارناسی بواری شیمی کاربۆردی ئەم زانکۆیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاست ناکارامە بوونی حەراسەت ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەمیرمێهدی چێگینی بەدوای بەربوونەوە لە نهۆمی دووی خەوتنگەی کوڕانەی “دانش ١”، بەهۆی زەربە مەغزی و خوێنڕێژی زۆر و درەنگ گەیاندنی بە نەخۆشخانە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناسەرکەوتوو، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، گیانی لەدەستدا.