کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی بێبەش کراو لە کۆنکوڕی ساڵی ١٤٠٤
چوارشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۳   |  18-12-2024
کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بێبەش کراوی کۆنکوڕی ساڵی ١٤٠٤، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز، لەئاست نادادپەروەری وەزارەتی پەروەردەی ڕژیم، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خوێندکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر دەبیرخانەی شوڕای باڵای شۆڕشی فەرهەنگی و وتنەوەی درووشمی “کۆنکوڕی هاوار کە مافەکانت وەرگرە”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێداچوونەوە بەم بڕیارە بوون.