کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی پەرەستاری لە هەمەدان
دوشەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۴   |  06-10-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤، خوێندکارانی پەرەستاری زانکۆی زانستی پزیشکی هەمەدان، لە بەرامبەر بینای سەرەکی ئەم زانکۆیە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کۆبوونەوەیە لە ناڕەزایەتیی بە بەکردەوە دەرنەهاتنی پەسەندکراوی فێرکاری “ئینتێرن شێپ” پەرەستاری و سەرنج نەدانی بەرپرسانی زانکۆ بە خواستە سێنفییەکانی خوێندکاران بەڕێوەچووە.