کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆکانی تەربییەت مۆدەرێس، تاران و بێهشتی
شەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۲   |  20-05-2023
ڕۆژی شەممە ٣٠ی گوڵان، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆکانی تەربییەت مۆدەرێس، زانکۆی تاران و بێهشتی لە ناڕەزایەتیی بە بەکردەوە دەرهاتنی حوکمی ئێعدامی سێ هاووڵاتیی ئیسفەهانی، لە حەساری ئەم زانکۆیانە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی “لە گولەسۆرخییەوە تا ساڵح، مێژوو بووەتە سووروارە”، “بێدەنگی ئێمە خەیانەته، هاودەستی لەگەڵ جەنایەتە”، “هەڵاواردن، دین و ئایین، بەسە ئیتر دەنگ هەڵبڕین” و “کوشتن ڕابگرن، بێڵن هەناسە بکێشین”، لە ئاست ئێعدامی”سەعید گەراوەند، سەمەد گەراوەند و شەهابی مەنسووری نەسەب گەراوەند” ناڕەزایەتییان دەربڕی.