کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆی یەزد
هەینی ۰۲-۰۴-۱۴۰۲   |  23-06-2023
ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ، خوێندکارانی خەوتنگەی کچانەی زانکۆی یەزد، لە ناڕەزایەتیی بە لەخوارەوەبوونی کواڵێتی خواردنەکان، لە سێلف سرویسی ئەم خەوتنگەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خوێندکارانی ناڕازی بە دانانی سینی چێشتەکانیان و وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “خوێندکار دەمرێ، زەبوونی قەبووڵ ناکات”، “خوێندکاری ئازا و ڕەشید، پاڵپشتی پاڵپشتی”، “تۆپ تانک فشفشە، خواردن دەبێ باش ببێت” و “خواردنی بێ چێژ ناخۆین”، لە ئاست لەخوارەوەبوونی کواڵێتی چێشتی ئەم خەوتنگەیە و هەروەها مەسمووم بوونی یەکێک لە خوێندکاران ناڕەزایەتییان دەربڕی.