کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتی شەریف
سێشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۲   |  10-10-2023
ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتی شەریف، لە ناڕەزایەتیی بە ڕەوتی جیاکردنەوەی ڕەگەزی، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕەزبەر، خوێندکارانی ناڕازی لە ئاست جیاکردنەوەی ڕەگەزی لەم زانکۆیە، لە ساڵۆنی موتالێعاتی دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “نە پادگان، نە بۆنگا، دروود بەر دانشگا”، “جیاکردنەوەی ڕەگەزیمان ناوێت”، “نا بە جیاکردنەوەی ڕەگەزی، نا بۆ دیوار” و “ڕێگا چارەی ئێوە، کێشەی ئێمەیە”، ناڕەزایەتییان دەربڕی.