کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی بهێشتی
دوشەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۲   |  04-03-2024
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەشەممە، خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی بهێشتی، لە ناڕەزایەتیی بە لەخوارەوەبوونی کواڵێتی خواردنەکان، لە حەساری ئەم کولێژە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خوێندکارانی ناڕازی بە دانانی سینی چێشتەکانیان و وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “خوێندکار دەمرێ، زەبوونی قەبووڵ ناکات”، “خوێندکاری ئازا و ڕەشید، پاڵپشتی پاڵپشتی”، “تۆپ تانک فشفشە، خواردنەکان دەبێ باش ببێت” و “خواردنی بێ چێژ ناخۆین”، لە ئاست لەخوارەوەبوونی کواڵێتی خواردنەکان و هەروەها کەم بوونی خواردن و درەنگ هێنانی ناڕەزایەتییان دەربڕی.